|
ئەو ئینسایکڵۆپیدیا ئازادەی کە . ھەنووکە وتار بە کوردیی ناوەندی (سۆرانی) ھەن. |
•
| ||||||
|
• • • • • | |||||||
ماریوانا پێکھاتووە لە دەرمانێکی سایکۆئەکتیڤ کە لە ڕوەکی شەدانە دروست دەکرێت. شەدانە بە شێوەیەکی ڕەسەن لە ناوەند و باشووری ئاسیا دەڕوا، ڕوەکەکە بە شێوەیەکی ڕابوێرانە بەکاردێت و ھەروەھا بۆ دزەی مەعنەویش بەکاردێت، وەک دۆزینەوە و ناسینەوەی خود و ھۆکاری تری گیانی، ھاوکات بە شێوەیەکی پزیشکیش بە درێژایی مێژوو بەکارھاتووە. تێترھایدرکانبینۆل، بە کورتی تی-ئەیچ-سی، پێکھاتەی سەرەکی سایکۆئەکتیڤی ماریوانایە، کە تەنیا یەکێکە لە ٤٨٣ پێکھاتە ناسراوەکانی تری ڕوەکەکە، ٦٥ کنێیبنۆیدی تریشی تێدایە، بە کانبیدیۆلەوە (سی-بی-دی). ماریوانا بە شێوەی کێشان ھاوشێوەی جگەرە و بەکارھێنانی ئامێری ھەڵمکەر ھەڵدەمژرێت و ھەروەھا لە خواردنیشدا دەخورێت، یاخود بە شێوەی ئاوگ لەڕێگەی زەیتی ماریواناوە بۆ نموونە.
ماریوانا چەند کاریگەرییەکی دەروونی و فیزیکی ھەیە، وەک شادی، گۆڕانکاری لە ھزر و ھۆش و ھەست و کات، کەمبوونەوەی توانای سەرنجدان، لاوازکردنی بیرەوەریی کورتماوە، لاوازیی لە جووڵەی جەستە (ھاوسەنگی و ڕاگیرکاریی ئاسایی سایکۆمۆتۆر)، سرەوتبوون، و زیادبوونی ئیشتیا. کاریگەرییەکان لە ماوەی چەند خولەکێک یان کەمتر دوای کێشان دەست پێ دەکەن، بەڵام دەکرێت ماوەی ٩٠ خولەکی پێ بچێت ئەگەر لەڕێگەی خواردنەوە وەرگیرابێت. دەکرێت کاریگەرییەکان بۆ ماوەی ٢ بۆ ٧ سەعات بەردەوام بن، بەڵام ماوەکە پشت بە ڕێژەی بەکارھاتوو دەبەستێت. ئەگەر بڕی بەکارھاتوو زۆر بێت، دەکرێت بەکارھێنەر تووشی دڵەڕاوکێ ببێت، وڕینە بکات (بە تایبەتی پێی وابێت ھەندێک ڕووداوی ھەڵکەوتی پەیوەندی بەھێزی تاکەکەسیان ھەیە)، خەیاڵاویبوون، ھێرشی پانیک (دڵەڕاوکێی بەھێز)، پارانۆیا، لەگەڵ سایکۆز. پەیوەندییەکی بەرز لە ڕوودانی سایکۆز و بەکارھێنانی ماریوانا ھەیە، بەڵام ھۆدارێتی ئەم بابەتە جێی مشتومڕ و گفتوگۆیە. کاریگەرییە فیزیکییەکان لەسەر جەستەی بەکارھێنەر پێکھاتوون لە: خێرابوونی ترپەی دڵ، قورسبوونی ھەناسەدان، ھێڵنجدان، و کێشەی ڕەفتاری لەو مناڵانەی کە دایکیان لەکاتی سکپڕیدا ماریوانایان بەکارھێناوە؛ کاریگەریی کورتخایەنیش ھەن کە پێکھاتوون لە وشکبوونی دەم و سووربوونەوەی چاوەکان. کاریگەرییە زیاناوییە درێژخایەنەکان پێکھاتوون لە ئاڵوودەبوون، کەمبوونەوەی توانای ھزری (نیرۆکۆگنیشن) لەو کەسانەی بە ھەرزەکاری دەستیان کردووە بە بەکارھێنانی بەردەوام، کۆکەی درێژخایەن، لەگەڵ ھەستیاری بەرامبەر ھەوکردنی سییەکان.
ماریوانا بە شێوەیەکی سەرەکی بۆ مەبەستی ڕابواردن و کاتبەسەربردن یاخود وەک دەرمانێکی ساڕێژکەر لە ڕووی پزیشکییەوە بەکاردێت، ھەرچەندە ڕەنگە بۆ مەبەستێکی گیانەکیش بەکاربێت. لە ٢٠١٣دا، لە نێوان ١٢٨ بۆ ٢٣٢ ملیۆن کەس ماریوانایان بەکارھێناوە، کە دەکاتە نێوان ٢٫٧٪ بۆ ٤٫٩٪ی دانیشتووانی جیھان لە نێوان تەمەنی ١٥ و ٦٥ ساڵ. ماریوانا یەکێکە لە بەکارھێنراوترین ماددە ھۆشبەرە نایاسایییەکان لە جیھاندا، ھەرچەندە لە ھەندێک لە ناوچەکانی جیھاندا بەکارھێنانی یاسایییە. بەپێی ئامارەکانی ساڵی ٢٠١٨، زۆرترین بەکارھێنان لەلایەن پێگەیشتووەکانی وڵاتانی زامبیا، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، کەنەدا، و نێجیریا بووە.
خوێندنەوەی زیاتر...
- ١٧ی تشرینی دووەم – چوارەمین پێشانگای نێودەوڵەتیی سلێمانی (لە وێنەکەدا) بە بەشداری ٢٠ وڵات و چەندەھا دەزگا و کتێبخانەی نێوخۆیی و دەرەکی، کرایەوە.
- ٣ی تشرینی دووەم – سەرۆک وەزیرانی پێشوویی پاکستان، عیمران خان، لە ڕێ پێوانێکی ناڕەزایەتیدا، تەقەی لێکرا و بریندارکرا.
- ٢٥ی تشرینی یەکەم – لە ئەورووپا و بەشێکی ئاسیا ڕۆژگیرانێک ڕوویدا.
- ٢٤ی تشرینی یەکەم – دوای دەستلەکارکێشانەوەی لیز ترەس، ڕیشی سووناک وەکوو سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا و سەرۆکی پارتی پارێزگارانی ئەو وڵاتە دەستبەکاربوو.
- ٢٢ی تشرینی یەکەم – لە کۆنگرەی ٢٠ی حیزبی کۆمۆنیستی چین، شی جین پینگ بۆ جاری سێیەم وەکوو سەرۆک کۆماری چین ھەڵبژێردرایەوە.
- ١٦ی تشرینی یەکەم – وەزیری گواستنەوەی عێراق بە نوێنەرایەتیی سەرۆک وەزیرانی عێراق، فڕۆکەخانەی نێونەتەوەییی کەرکووکی کردەوە.
- ١٣ی تشرینی یەکەم – لەتیف ڕەشید وەکوو سەرۆک کۆماری عێراق ھەڵبژێردرا.
- ١٦٠١ – سوپای دەوڵەتی عوسمانی سەرکەوتنێکی گەورەیان بەسەر ھێزەکانی ئاڵمانیادا بەدەستھێنا، دوای ئەوەی لەلایەن ئەڵمانییەکانەوە لەناوچەی «قانیجە» گەمارۆ درابوو.
- ١٧٩٣ – «مۆزەخانەی لووڤر» لە شاری پاریسی پایتەختی فەڕەنسا کرایەوە.